Accessibility links

کرێملن: پوتن و سەرۆک ترامپ گفتوگۆ لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانی دوو وڵاتەکە دەکەن


کرێملن ڕایگەیاند سەرۆکی ڕوسیا و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا لە ئەرجەنتین چاویان بەیەکتر دەکەوێت و گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەیان.

بەرپرسێکی کرێملن یوری ئۆشاکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت مۆسکۆ پێی باشترە واشنتن کەناڵە دیبلۆماتییە ڕاستەوخۆکان بەکاربهێنێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕوسیادا لەجیاتی ئەوەی لەڕێی ڕاگەیاندنەکانەوە لێدوان بدرێت.

دوو سەرۆکەکە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا لە ئەرجەنتین باس لە سەقامگیری ستراتیژیی و ئەگەری کشانەوەی ئەمەریکا لە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەند دەکەن.

ئۆکاشۆڤ وتیشی گفتوگۆ لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە سوریا و ئۆکرانیا و ئێران و کۆریای باکووریش دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG