Accessibility links

ئینتەرفاکس: پوتن کەلوپەلی تەندروستی ڕەوانەی ئەمەریکا دەکات


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری وتەبێژی کرێملنەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا کەلوپەلی تەندروستی ڕەوانەی ئەمەریکا دەکات بەمەبەستی یارمەتیدانیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەو پێشنیارەی کردووە، لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا باسیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و بازاڕی نەوت کردووە و فەرمانیان بە وەزیرانی وزەی وڵاتەکانیان کردووە گفتوگۆ بکەن.

ئینتەرفاکس لە زاری وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤەوە بڵاویکردەوە " سەرۆک ترامپ سوپاسگوزارانە یارمەتیە مرۆییەکانی پەسەند کردووە." ئەوەشی خستەڕوو پێدەچێت ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی ڕوسی بە کەلوپەلی تەندروستیەوە بەرەو ئەمەریکا بڕوات.

ڕۆژی سێشەممە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا نزیک بۆوە لە 180,000 کەس، ئەوەش دوای ئەوەی 16,000 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لەم ساڵانەی ڕابردوودا گرژییان تێکەوت، ئەمەش بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر ڕوسیا دوای ئەوەی ڕوسیا لە ساڵی 2014 دا دورگەی کریمیای گرتەخۆو پشتیوانی و کۆمەکی جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای کرد کە دژی حکومەتی ئۆکرانیا وەستاون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG