Accessibility links

سەرۆک ترامپ و پوتن لەوانەیە ساڵی داهاتوو دووبارە لە هلسنکی کۆببنەوە


ڕۆژنامەی هلسنجین سانۆمات لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کرد سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەوانەیە ساڵی داهاتوو لە هلسنکی جارێکی دیکە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆببێتەوە.

وتی بەرپرسانی هەردوولا لە گفتوگۆدان بۆ دیاریکردنی بەروارێک بۆ کۆبوونەوەکە.

سەرۆکی فینلەندا ساولی نینیستۆ ڕەتی کردەوە قسە لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوە بکات بەڵام وتی گرنگی ئەمەریکا بە بابەتەکە زیاد بووە.

وتیشی " شتەکان دەڕۆن بە ئاڕاستەیەکی باشدا."

جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە مانگی حەوتدا لە هلسنکی کۆبوونەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG