Accessibility links

سەرۆک ترامپ و پوتن دووجار کۆبوونەتەوە لە کۆبوونەوەی وڵاتانی بیست لە ئەڵمانیا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە ماوەی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەی وڵاتانی بیستدا دووەم کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامداوە، کۆبوونەوەی دووەمیان ئاشکرا نەکراوە.

دوو سەرۆکەکە ڕووبەڕوو بۆ یەکەمجار لە هامبۆرگی ئەڵمانیا لە حەوتی مانگی حەوتدا بۆ زیاتر لە دوو کاتژمێر کۆبوونەوە و لەو کاتەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەموویان باسیان لەو کۆبوونەوەیە کرد.

بەڵام ئێستا هەواڵی ئەوە بڵاوبۆوە کە سەرۆک ترامپ و پوتن دووەم گفتوگۆی خۆیان ئەنجامداوە لەماوەی ئێوارە خوانێکدا کە هەموو سەرۆکەکانی وڵاتانی بیست تیایدا بەشدار بوون.

سەرۆک ترامپ بەخێرایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی " ئەو هەواڵانە ساختەن کە دەڵێن لەگەڵ پوتندا ئێوارە خوانێکی نهێنیمان ئەنجامداوە."

بەپێی ئیان بریمەری سەرۆکی گروپی سیاسی ڕاوێژکاریی ئوراسیا, نەزانراوە لە گفتوگۆکەدا باس لە چی کراوە کە زیاتر لە یەک کاتژمێری خایاندووە.

کۆشکی سپی بەشێوەیەکی جیاواز باسی لە گفتوگۆکە کرد، ئەو بەرپرسانەی کە لەدواوە قسەیان دەکرد وتیان " کۆبوونەوەی دووەم ڕووی نەداوە لەنێوان سەرۆک ترامپ و سەرۆک پوتندا، تەنها گفتوگۆیەکی کورت بووە لە کۆتایی ئێوارە خوانەکەدا."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG