Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا لەگەڵ پوتن کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی لەمیانەی کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی بیستدا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، سەرۆک ترامپ وتی لەگەڵ پوتن و سەرۆکی چین شی جین پینگدا کۆدەبێتەوە. پێشتریش جەختی لەوە کردبۆوە لەگەڵ شیدا کۆدەبێتەوە.

سەرۆک ترامپ وتی " دەمەوێت گونجاندن ڕووبدات لەگەڵ ڕوسیادا، پێشم وایەوە ڕوودەدات، دەمەوێت گونجاندن لەگەڵ چیندا ڕووبدات، پێشم وایە ئەوەش ڕوودەدات. لەڕاستیدا هەفتەی داهاتوو لە ژاپۆن لەمیانەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیستدا لەگەڵ هەردووکیاندا کۆدەبمەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG