Accessibility links

بۆ سێهه‌م ڕۆژ خۆپیشاندانه‌کان له‌ دژی سه‌رۆکایه‌تی تڕامپ له‌ ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌چوون


 خۆپێشاندان دژی هه‌لبژاردنی تڕامپ له‌ شاری پۆرتله‌ند، ئۆرێگه‌ن
خۆپێشاندان دژی هه‌لبژاردنی تڕامپ له‌ شاری پۆرتله‌ند، ئۆرێگه‌ن

خۆپێشاندانه‌کان له‌ دژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی دانۆڵد تڕامپ له‌ شاری که‌ناری پۆرتله‌ند له‌ ئه‌یاله‌تی ئۆرێگه‌ن زوویه‌کی شه‌مه‌ بوو به‌ توند و تژی له‌ میانه‌ی ئه‌و ترسانه‌ی که‌ سه‌رۆکایه‌تی تڕامپ بۆی هه‌یه‌ ئازادییه‌کانی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌یکاییه‌کان له‌ ناوببات و ببێته‌ هۆی نائارامی. ڕێکخرانی خۆپێشاندانه‌کان ده‌ڵێن ڕێپێوانی زیاتر له‌ ڕۆژه‌کانی دابێت له‌ چه‌ندین شاری له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریکا دا به‌ڕیوه‌ده‌به‌ن.

پولیسی پۆرتله‌ند گازی فرمێسک ڕێژی بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران به‌ کار هێنا ئه‌وانه‌ی ماده‌ی ئاگرینیان به‌ ئه‌فسه‌رانی پولیس دادا. کاربه‌ده‌ستان گوتیان خراپکاری و هیرش له‌ ماوه‌ی ڕێپێوانه‌که‌دا روویدا، که‌ ڕیکخه‌رانی خۆپێشاندانه‌که‌ له‌ سه‌ره‌تای ڕۆژه‌که‌دا وه‌ک بۆنه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه‌یان وه‌سف کرد.

پولیس له‌ شاری لۆس ئانجلێس 185 که‌سی گرت، گه‌لێک له‌ ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌وڵدابوون ڕیگاکانی هات و چۆی شاره‌که‌ به‌ربه‌ست بکه‌ن.

له‌ مه‌نهه‌تن له‌ نێو شاری نێویۆڕک، سه‌دان خۆپێشاندانده‌ر له‌ نزیک شوێنی نیشته‌جێی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردرا تڕامپ کۆبوونه‌وه‌.

له‌ فیلادێلفیا، نزیکه‌ی 100 خوێندکاری زانکۆی تێمپل له‌ خانووبه‌ره‌کانی زانکۆ ڕا به‌ره‌و سیتی هاڵ ڕێپێوانیان وه‌ڕێخست بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی خۆیان ده‌رببڕن که‌ ترامپ یه‌کیه‌تی پیک ناهێنێت، به‌ڵکو وڵات تووشی دووبه‌ره‌کی ده‌کات.

سه‌دان که‌س له‌ شاری میامی له دژی تڕامپ ڕێپیوانیان ساز دا و به‌شێک له‌ ئه‌و گرووپه‌ هه‌وڵیان دا رێگایه‌کی سه‌ره‌کی هات و چۆی شاره‌که‌ به‌ربه‌ست بکه‌ن، وای کرد قه‌ره‌باڵخێکی زۆر بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێر پێک بێت.

خۆپێشاندانه‌کانی تر رۆژی هه‌ینی له‌ ئاتلانتا، جۆرجیا، و له‌ زانکۆی ڤاندێربێلت له‌ ئه‌یاله‌تی تێنێسی پێک هات.

XS
SM
MD
LG