Accessibility links

له‌ ئه‌مه‌ریکا ڕێژه‌ی ناڕازیبوون له‌ سه‌رۆک تڕامپ ڕووی له‌ هه‌ڵکشان کردووه‌


دانۆڵد تڕامپ، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا
دانۆڵد تڕامپ، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا

لە دواین راپرسی رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکایی و هەروەها کەناڵی هەواڵەکانی ABC ، رێژەی گشتی رازیبوونی هاوڵاتیانی ئەمەریکایی لە کارەکانی دانوڵد ترەمپ ئەوەی لەمانگی چواری ئەمساڵدا رێژەکەی لەسەدا 42 بوو، دابەزیوە بۆ لەسەدا 36 . هاوکات رێژەی نارازیبوونی هاوڵاتیان لە شیوازی بەرێوەبردنی کارەکانی سەرۆک ترەمپ رووی لە هەڵكشان کردووە و لە ئێستاد گەیشتوەتە لە سەدا 58 .

ئەوەی جێی ئاماژەیە نزیکەی نیوەی هاوڵاتیانی ئەمەریکای بڕوایان وایە پێگەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەسایەی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە سەر ئاستی جیهانیدا رووی لە خراپبوون کردووە.

هاوکات کاتێک پرسیار لە هاوڵاتیان لەو راپرسیەدا کرا بەتایبەت سەبارەت بە دانوسانی ترەمپ لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا، لەوەڵامیاندا گوتبوویان ئەوان بە هیچ جۆرێک بڕوایان بە سەرۆک دانوڵد ترەمپ نیە.

هاوکات سەبارەت بە رەوشی ئابوری لە ئێستادا ،وەڵامی هاوڵاتیانی ئەمریکایی نزیکەی نیوە بە نیوە بووە، واتا نێوەیان رەوشی ئابوری هەنوکەی وڵاتیان لاپەسەندە و نیوەکی تریش بە پێچەوانەوە.

XS
SM
MD
LG