Accessibility links

سەرۆک ترامپ : ماوەی 25 ساڵە سیاسەتی ئەمەریکا بەرامبەر کۆریای باکوور شکست دەهێنێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ کۆریای باکووردا بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە شکست دەهێنێت.

سەرۆک ترامپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیویەتی " وڵاتەکەمان بۆ ماوەی بیست و پێنج ساڵە شکشتی هێناوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا، بلیۆنان دۆلارمان داوە و هیچیشمان دەست نەکەوتووە. سیاسەت سوودی نیە!"

هەروەها ڕۆژی شەممەش سەرۆک ترامپ سەبارەت بە سەرۆکەکانی ئەمەریکا لە ساڵانی ڕابردوودا لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆریای باکووردانوسیبووی " ڕێکەوتنامەکان ئەنجام دەدران و بڕە پارەیەکی ئێجگار زۆریش دەدرا.. سوودی نەبوو، پێش ئەوەی مرەکەبەکان وشک ببنەوە ڕێکەوتنەکان پێشێل دەکران، بەداخەوە، بەڵام تەنها یەک شت سوودیی دەبێت!"

ڕوون نەبوو سەرۆک ترامپ مەبەستی چی بوو لە " یەک شت ". بەڵام لێدوانەکانی لەوانەیە ئاماژە بەوە بدەن کە مەبەستی لە کرداری سەربازییە و لەماوەی ڕابردوودا وتی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن کاتی خۆی بەفیڕۆ دەدات لە هەوڵیدا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆریای باکووردا.

لەلای خۆشیانەوە کرێملن دەڵێت وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسنی ئاگادارکردۆتەوە دژی ئەوەیە ئەمەریکا گرژییەکان ناو کۆریا زیاد بکات.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا هاتووە دەڵێت لاڤرۆڤ وتوویەتی قبوڵی ناکەین گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا زیادبکرێن.

وەزارەتەکە دەڵێت لاڤرۆڤ پێی وایە سیاسەت تاکە بژاردەیە.

سەرچاوە/VOA

XS
SM
MD
LG