Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕۆژی سێشەممە فەرمانێک دەردەکات سەبارەت بە چاکسازی لە پۆلیسدا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕۆژی سێشەممە فەرمانێک واژۆ دەکات سەبارەت بە چاکسازی لە پۆلیسدا و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەو بارەیەوە ڕێکدەخات.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت تەقەکردن لە پیاوێکی ڕەشپێست لە ئەتلانتا لەلایەن پۆلیسەوە ڕەوشێکی ترسناکە و جێی نیگەرانییە.

دوای کوژرانی ڕیشارد برۆکس، ئەفسەرەکەی پۆلیسی ئەتلانتا گوازرایەوە و سەرۆکی پۆلیسی بەشەکەشی دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

هێشتا هیچ وردەکارییەک سەبارەت بە فەرمانەکەی سەرۆک ترامپ بۆ چاکسازی لە پۆلیسدا ئاشکرا نەکراوە. هەریەک لە دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا کار لەسەر دوو پێشنیاری جیا دەکەن لەسەر بابەتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG