Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنەکەوە بەڵام هێشتا ‌هەڕەشەیەکی مەترسیدارە


بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە کە هێزەکانی جیهان و ئێران لە ساڵی 2015 دا ئەنجامیاندا بەڵام واشنتن ئاگاداری کردوونەتەوە کە تاران ڕێکەوتنەکە پێشێل دەکات و وتی دەگەڕێت بەشوێن ڕێگایەکدا هەتاکوو ڕێکەوتنەکە باشتر بکات.

ئەمە دووەم جارە سەرۆک ترامپ گەواهی دەدات لەسەر ئەوەی ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنەکەوە سەرەڕای ڕەخنەکانی لەسەر ڕێکەوتنەکە.

بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانیان وت سزای دارایی نوێ ئامادە دەکرێت و دەسەپێندرێت بەسەر ئێراندا بەهۆی بەرنامە موشەکییە بالیستیکییەکەیەوە و هەروەها بەهۆی ئەوەوە کە هۆکارێکە بۆ ناجێگیری ناوچەکە.

بەرپرسێکی گەورەی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ وتی ئێران پابەندە بە ڕێکەوتنەکەوە بەڵام سەرۆک ترامپ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن پێیان وایە ئێران هێشتا یەکێکە لە مەترسیدارترین هەڕەشەکانی سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و جێگیری ناوچەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG