Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەڵێن دەدات ڕێوشوێن بگرێتەبەر سەبارەت بە کۆچ


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی بەڕێوبەرایەتییەکەی ڕێوشوێنێکی توند دەگرێتە بەر سەبارەت بە کۆچ، ئەوەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕایگەیاند سوپا بڵاودەکاتەوە لەسەر سنووری باشووری وڵاتەکە لەگەڵ مەکسیکدا.

سەرۆک ترامپ بەردوامبوو لە ڕەخنەگرتن لە ڕێوشوێنەکانی ئەمنی ئەمەریکا لەسەر سنوور و داوای لە کۆنگرێس کرد یاسای توندتر دابنێت.

سەرۆک ترامپ وتی " یاساکانی سنوورمان زۆر لاوازن بەڵام یاساکانی سنوور لە مەکسیک و کەنەدا زۆر بەهێزن. دەبێت کۆنگرێس ئەم یاسایانە بگۆڕێت کە پەیوەستن بە سەردەمی ئۆباماوە. ئەمڕۆ ڕێوشوێنێکی توند دەگرینە بەر."

جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت دەیەوێت سوپای سەربازیی بڵاو بکاتەوە بەسەر سنووردا تاوەکو پەرژینە سنوورییەکە تەواو دەبێت کە بەڵێنیدابوو دروستی بکات. کۆشکی سپی دواتر وتی ستراتیژییەکە پشت دەبەستێت بە پاسەوانانی نیشتیمانی.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی هەوڵدەدات ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی بۆ بابەتی ئاسایشی سەر سنوور.

بەرپرسا نی باڵای بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ وتیان وەزارەتی ئاسایشی نیشتیمانی پڕۆژە یاسایەک ئامادە دەکەن کە ئامانج لێی خێراکردنی ڕێوشوێنەکانە بۆ ناردنەوەی هەندێک لە کۆچبەرە نایاساییەکان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG