Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ڕق و کینە جێی نابێتەوە لە وڵاتەکەماندا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی " ڕق و کینە جێی نابێتەوە لە وڵاتەکەماندا " ئەمەش دوای کوژرانی 29 کەس لە دوو ڕووداوی تەقەکردنی جیادا لە هەردوو ویلایەتەکانی ئۆهایۆ و تێکساسی ئەمەریکا.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ویلایەتی نیوجێرزی بە ڕۆژنامەنووسانی وت ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەیەک سەبارەت بە دوو ڕووداوەکەی بڵاودەکاتەوە و وتیشی لەگەڵ ئێف بی ئای و وەزیری داد ویلیام باڕ و ئەندامانی کۆنگرێسدا قسەی کردووە سەبارەت بەوەی چی بکرێت بۆ ڕاگرتنی ئەم جۆرە توندوتیژییانە.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا لە دوو ڕووداوی تەقەکردن لە ئەمەریکا 29 کەس کوژران، بەیانی ڕۆژی شەممە بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە بازاڕی واڵماڕت لە ئیل پاسۆی تێکساس 20 کەس کوژران و لە دایتانی ئۆهایۆش بەهۆی تەقەکردنێکی دیکەوە 9 کەسی دیکە کوژران.

بەرپرسانی ناوخۆی تێکساس سزای لە سێدارەدانیان ڕاگەیاند بۆ تاوانبارەکەی تێکساس کە پیاوێکی سی پێستە و پۆلیس پێی وایە پاڵنەرەکەی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە ڕەگەزپەرستی بووە. پۆلیسی فیدڕاڵیش وتی وەکو تیرۆرێکی ناوخۆیی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەدا دەکرێت.

دوای کەمتر لە 13 کاتژمێر تەقەکردنێکی دیکە ڕوویدا لە دایتان لە ویلایەتی ئۆهایۆ، پۆلیسی دایتان ڕایگەیاند " تاوانبارەکە کوژراوە و 9 کوژراویش هەیە، هەروەها بەلایەنی کەمەوە 16 کەسی دیکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز،فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG