Accessibility links

سەرۆک ترامپ لە جەنگی ئەفغانستان توڕەیە و پێشنیاری لەکارلابردنی سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان جەنەڕاڵ جۆن نیکڵسن

بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ گومانی هەیە لە جەنگی ئەفغانستان کە بۆتە هۆی دواخستنی تەواوکردنی ستراتیژییە نوێیەکەی ئەمەریکا لە باشووری ئاسیا و لەوانەیە پێشنیاری ئەوە بکات سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە لەکارەکەی دووربخاتەوە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەی 19 ی مانگی حەوتدا لە کۆشکی سپی سەرۆک ترامپ داوای لە بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی کرد زانیاریی زیاتر بدەن لەسەر ئەوەی داواکراوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی لە وڵاتێکدا کە بۆ ماوەی 17 ساڵە ئەمەریکا دژی تاڵیبان وەستاوەتەوە تیایدا و هیچ ئاسۆیەکی ڕوونی لێ دیار نیە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک ترامپ داوای لە وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس و سەرکرەی ئەرکانی هاوبەش جەنەڕاڵ جۆزیف دانفۆرد کرد بیر لە لەکارلابردنی جۆن نیکڵسنی سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بکەنەوە چونکە لە جەنگەکەدا سەرکەوتوو نەبووە.

بەرپرسان وتیان ماتیس و مکماستەر و بەرپرسە باڵاکانی دیکە وەڵامەکانی پرسیارەکانی سەرۆک ترامپ کۆدەکەنەوە بەشێوەیەک کە لەڕێی ئەوەوە بتوانن بڕوای پێبێنن ڕازی ببێت لەسەر ستراتیژییە نوێیەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG