Accessibility links

سەرچاوەیەک: سەرۆک ترامپ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران درێژ دەکاتەوە و لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکە دەمێنێتەوە


سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە وتی سەرۆک کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران درێژدەکاتەوە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کە لە ساڵی 2015دا لە نێوان ئێران و ئەمەریکا و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کراوە و بەوەش لەسەر ڕێکەوتنەکە دەمێنێتەوە.

سەرچاوەکە پێشبینی ئەوەی کرد کە سەرۆک ترامپ ماوەیەک بداتە کۆنگرێس و هاوپەیمانانی ئەوروپی تاوەکو ڕێکەوتنەکە چاک بکەن کە پێشتر بەڵێنیدابوو هەڵیبوەشێنێتەوە. بەبێ ئەم هەنگاوە لەوانەیە سەرۆک ترامپ دووبارە هەڕەشەی کشانەوە لە ڕێکەوتنەکە بکاتەوە.

سەرچاوەکە وتیشی سەرۆک ترامپ ڕازی دەبێت لەسەر سوککردنی سزاکانی سەر ئێران بەڵام لە هەمان کاتیشدا بڕیاریداوە سزای نوێ بسەپێنێت بەسەر ئێراندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG