Accessibility links

سەرۆک ترامپ چەند گفتوگۆیەک ئەنجامدەدات لەگەڵ سەرۆکی سەنگاپوور و تایلاند سەبارەت بە کۆریای باکوور


ڕێنس بریبۆسی گەورەی کارمەندانی کۆشکی سپی وتی سەرۆک دانۆڵد ترامپ گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی سەنگاپوور و تایلانددا دەکات سەبارەت بەو هەڕەشانەی کۆریای باکوور دروستی کردوون لە بەرنامە ناوەکییەکەیدا.

بریبۆس لە بەرنامەی This Week ی کەناڵی NBC دا وتی " پێویستمان بە هاریکاری هەیە لەگەڵ زۆرترین هاوبەش لە ناوچەکەدا بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە لەوەی کارەکان بەباشی بڕوات."

وتیش سەرۆک ترامپ ڕۆژی شەممە لەگەڵ سەرۆکی فیلیپین ڕۆدریگۆ دۆتێرتیدا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە کۆریای باکوور و ئامانج لە یەکگرتنی لەگەڵ سەرۆکەکانی ناوچەکەدا ئەوەیە کە هەمووان یەکبخات پاڵپشتی لە پلانی جووڵەکەیان بکەن ئەگەر هاتوو بارودۆخەکە لەگەڵ کۆریای باکووردا خراپتر بوو.

وتیشی سەرۆکی ترامپ پەیوەندیی تەلەفونی ئەنجام دەدات لەگەڵ سەرۆک وەزیری ژاپۆن و ئێستاش پەیوەندییەکی پتەوی هەیە لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینگ پینگدا.

بریبۆس وتی " ئێستا هیچ هەڕەشەیەک لە هەڕەشەی کۆریای باکوور بۆ سەر ناوچەکە گەورەتر نیە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG