سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پێویستە لەسەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سزای نوێ بسەپێنن بەسەر کۆریای باکووردا لە میانەی زیادبوونی نیگەرانییەکان و ئەگەری ئەوەی کۆریای باکوور شەشەم تاقیکردنەوەی ناوەکی خۆی ئەنجام بدات
سەرۆک ترامپ لە کۆبوونەوەیەکی کۆشکی سپیدا لەگەڵ نوێنەرانی ئەندامانی پانزە وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی " ڕەوشی کۆریای باکوور ئێستا جێی قبوڵ نیە... ئەنجومەن دەبێت ئامادەبێت بۆ سەپاندنی سزای نوێ و بەهێزتر لەسەر بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکانی کۆریای باکوور."
وتیشی ئ" ئەمە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەی جیهانیە ئیتر ئەگەر بمانەوێت باسی بکەین یان نا. کۆریای باکوور کێشەیەکی گەورەی جیهانییە و پێویستە لەسەرمان بۆ هەتا هەتایە چارەسەری بکەین و ئێستا کاتی ئەوەیە چارەسەریی بکەین."
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش ڕێکس تیلەرسن سەرکردایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پیران دەکات لە کۆشکی سپی سەبارەت بە کۆریای باکوور باس لە سزاکان دەکرێت.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز