Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت ئەمەریکا بە تەنیا دەتوانێت ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەکی کۆریای باکوور ببێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز وتی ئەمەریکا ئامادەیە بە تەنیا وڵامی هەر هەڕەشەیەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور بداتەوە ئەگەرهاتوو چین فشار نەخاتە سەر پیۆنگیانگ.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەکەی وت " ئەگەر چین کار نەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆریای باکوور ئەوا ئێمە چارەسەری دەکەین، ئەوە هەموو ئەوەیە کە دەتوانم بیڵێم."

ڕۆژنامەکە لە جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکاوە کەی تی ماکفرلاندەوە بڵاوی کردەوە کە ئەگەرێکی ڕاستەقینە هەیە کە کۆریای باکوور لەگەڵ کۆتایی هاتنی ویلایەتی سەرۆک ترامپ بتوانێت هێرشی ئەتۆمی بکاتە سەر ئەمەریکا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG