Accessibility links

سەرۆک ترامپ: پێویست ناکات پەلە بکرێت بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کۆریای باکووردا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند پێویست ناکات پەلە بکرێت بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی کە لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا واژۆی کردووە، بەڵام پێشتر وتبووی ئەرکەکە بەمزووانە دەست پێدەکات.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دانوستاندنەکان بەردەوامن و بەشێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچن، هیچ کاتێکی دیاریکراومان نیە، خێراییەکی دیاریکراویش نیە."

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا لە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا باسیان لە بابەتی کۆریای باکوور کردووە.

جێی ئاماژەیە لە دوانزەی مانگی شەشدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە سینگافوور چاوی بە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کەوت، لەمیانەی کۆبوونەوەکەیاندا ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد، بەپێی ڕێکەوتنەکە دەبێت کار بکرێت بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.

بەڵام لە ڕێکەوتنەکەدا ئاماژە نەدراوە بە کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەرکەکە یاخوود چۆنێتی جێبەجێ کردنی. دوای زیاتر لە مانگێک لە واژۆ کردنی ڕێکەوتنەکە تا ئێستا هیچ پێشڕەوییەکی بەرچاو ڕانەگەیەنراوە.

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ دوای کۆبوونەوەکە لە سینگافوور ڕایگەیاند نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور دەبێت بەبێ دواکەوتن دەست پێبکات و زۆر بەخێرایی جێبەجێ بکرێت.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG