Accessibility links

سەرۆک ترامپ : ڕابەری کۆریای باکوور حەزی لە هەڵدانی موشەکە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ یانس ستۆڵتنبێرگ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هێشتا متمانەی بە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون ماوە بەڵام ئاماژەی بەوەدا کیم " حەزی لە هەڵدانی موشەکە."

سەرۆک ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە لەندەن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوە هۆکاری ئەوەیە کە کیم بە پیاوی موشەک ناودەبەم." وتیشی هیوادارە کیم جۆنگ ئون دەستبەرداری چەکی ناوەکیی ببێت.

هەفتەی ڕابردوو کۆریای باکوور دوو موشەکی مەودا کورتی هەڵدایە دەریاوە، ئەمەش لە نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئەو وڵاتەدا. ئەم تاقیکردنەوەیە بە هەوڵێک دادەنرێت بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەمەریکا بۆ ئەو ماوەیەی کە کیم بۆ واشنتنی داناوە تاوەکو ئەمەریکا نەرمی بنوێنێت لە دانوستانەکاندا سەبارەت بە داماڵینی چەکی ناوەکی کۆریای باکوور. ئەو ماوەیەش کە کۆریای باکوور بۆ ئەمەریکا دایناوە هەتاوەکو کۆتای ئەمساڵە.

دیبلۆماتکاران وتیان وابڕیارە لەسەر داوای هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەڵمانیا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی داخراو ئەنجام بدات بەمەبەستی تاوتوێکردنی نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکەی پیۆنگیانگ. لە ساڵی 2006 ەوە ئەنجومەنەکە کە لە 15 وڵات پێکهاتووە قەدەغەی کردووە کۆریای باکوور موشەکی باڵیستیکی بەکاربهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG