Accessibility links

سەرۆک ترامپ: کۆریای باکوور دەتوانێت بەبێ چەکی ئەتۆمی ببێتە هێزێکی مەزنی ئابووری


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی کۆریای باکوور ئەگەر دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی بێت ئەوا دەتوانێت ببێتە هێزێکی مەزنی ئابووری، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا.

سەرۆک ترامپ لە زنجیرەیەک تویتدا پێشوازیی لە بڕیاری چین و ڕوسیا کرد بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر کۆریای باکوور و لە هەمان کاتیشدا جەختی لەوە کردەوە پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا.

وتیشی " ڕابەر کیم دەزانێت، لەوانەیە لە هەموو کەس زیاتر بزانێت کە بەبێ چەکی ناوەکیی دەکرێت زۆر بەخێرایی وڵاتەکەی ببێتە یەکێک لە هێزە ئابوورییە مەزنەکان لە هەر شوێنێکی جیهاندا بەهۆی شوێنەکەی و گەلەکەیەوە، هەروەها لە هەموو وڵاتانی دیکە توانای زیاترە بۆ گەشەکردنێکی خێرا."

هەروەها سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا ئەو و کیم پێشبینی ئەوە دەکەن بەردەوام بن لەو پێشڕەوییانەی کە کردوویانە لە کۆبوونەوەی یەکەمدا لە سەنگاپوور.

جێی ئاماژەی ساڵی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور لە سەنگاپوور کۆبوونەوە و بەڵێنیاندا کاربکەن بۆ داماڵینی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا. سەرۆک ترامپ لە تویتەکاندا دەستخۆسی لە سەرۆکی چین شی جین پینگ کرد و وتی یارمەتییەکی زۆری پێشکەش کردووە لەڕێی پشتیوانیکردنی کۆبوونەوەکەوە.

وتی " دواین شت چین بیەوێت ئەوەیە دراوسێیەکی چەکی ناوەکیی هەبێت. سزاکانی ڕوسیا و چین بۆ سەر کۆریای باکوور زۆر یارمەتیدەر بوون."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG