Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوا دەکات هەموو جیهان بجوڵێن دژی هەڕەشە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا ئامادەیە هەموو توانا سەربازییەکانی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگەگرتن لە کۆریای باکوور ئەگەر بیەوێت هێرش بکات، بەڵام وتیشی ئەو دەیەوێت هەموو ئەو ڕێگە ئاشتیانە بگرێت کە هەیە بۆ ئەوەی جەنگ هەڵنەگیرسێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئیندا وتی " کۆریای باکوور هەڕەشەیەکی جیهانیەوە و پێویستە هەموو جیهان بجوڵێن."

ئەم لێدوانەش دوای ئەوەی هات کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە سیئول لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشووردا کۆبۆوە.

سەرۆکی کۆریای باشوور بە سەرۆک ترامپی وت هیوادارە ئەم سەردانەی سەرۆک ترامپ کەمێک ترسەکانی هاوڵاتیانی کۆریای باشوور کەم بکاتەوە سەبارەت بە دراوسێکەیان کە کۆریای باکوورە و ببێتە خاڵی گۆڕانکاری لە بابەتی ناوەکیی کۆریای باکووردا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG