ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جێرناڵ لە زاری بەرپرسانی کۆشکی سپی و بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە سەرۆک ترامپ بڕیاریداوە وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کیرستین نیڵسن لەکارەکەی لاببات بەڵام هێشتا کاتەکەی دیاری نەکردووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا نیڵسن هاوپەیمانێکی نزیکی گەورە بەرپرسی کارمەندانی کۆشکی سپی جۆن کێڵییە و لەوانەیە دوورخستنەوەی نیڵسن ناچاری بکات ئەویش دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە.
وتیشی سەرۆک ترامپ ئاگاداری ئەمەیە و لەوانەش کێڵی لەکارەکەی لاببات و نیک ئایرس بخاتە شوێنەکەی کە ئێستا بەڕێوبەری ئۆفیسی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا مایک پێنسە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز