Accessibility links

سەرۆک ترامپ : تیرۆر بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەی ناتۆ دەبێت


پێش کۆبوونەوەکەی ئەم هەفتەیەی سەرکردەکانی ناتۆ، سەرۆک دانۆڵد ترامپ وتی کیشەی سەرەکی ئێستای جیهان تیرۆرە و پێشکەوتنێکی بەرچاومان بەخۆوە بینیوە لە شەڕماندا دژی تیرۆر

سەرۆک ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەلجیکا چارلس میشێل لە برۆکسل وتی ئەمەریکا و ناتۆ کار لەسەر چەند کیشەیەک دەکەن، بەڵام سەرۆک ترامپ ئاماژەی بە تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی بەریتانیایدا و وتی بابەتی سەرەکیمان تیرۆر دەبێت.

سەرۆک ترامپ وتی " کاتێک کە ڕووداوێکی ئاوا دەبینیت کە چەند ڕۆژێک لەمەوپێش بینیمان بۆت دەردەکەوێت کە چەنێک گرنگە لەم شەڕەدا سەرکەوتووبین، وە سەرکەوتووش دەبین."

دوای گفتوگۆکەی لەگەڵ پاپادا لە ڤاتیکان دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە سەرۆک ترامپ گەیشتە بروکسل و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری خۆیدا سەرۆک ترامپ نوسی " دوای ئەوەی ڤاتیکانم بەجێهێشت ئێستا زیاتر سورم لەسەر گەڕان بەدوای ئاشتیدا بۆ جیهانەکەمان."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG