Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ شایەتیدان لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە دەست وەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئامادەیە شایەتی بدات لەبەردەم ئۆفیسی لێکۆڵەرەوەی تایبەت جەیمس مۆلەردا کە لێکۆڵینەوە دەکات سەبارەت بە دەست وەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 ی ئەمەریکادا.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " من بەڕاستی دەمەوێت ئەوە بکەم، لەبەردەم ئۆفیسەکەدا شایەتی دەدەم."

سەرەڕای ئەوەی پێشتر سەرۆک ترامپ بەڵێنیدابوو هاریکاریی مۆڵەر بکات، جەخت کردنەوەی لەسەر بابەتەکە دواکەوت لەکاتێکدا کە کۆشکی سپی و کۆنگرێسی ئەمەریکا گومان لە ڕاستی لێکۆڵینەوەکە دەکەن و سەرۆک ترامپ ڕوونی نەکردەوە کە وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە یاخوود نا.

سەرچاوەکان دەڵێن پارێزەرەکانی سەرۆک ترامپ لەگەڵ تیمەکەی مۆلەردا قسە دەکەن سەبارەت بە چاوپێکەوتنەکە. سەرۆک ترامپیش وتی " دەمەوێت بەزووترین کات ئەوە بکەم."

تای کۆبی پارێزەر و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی وتی سەرۆک ترامپ بەپەلە قسەی کردووە چونکە لەڕێگادا بووە بەرەو داڤۆس لە سویسرا. وتیشی سەرۆک ترامپ جەختی لەوە کردۆتەوە کە هێشتا پابەندە بە هاوکارییکردنی لێکۆڵینەوەکە و دەیەوێت قسە لەگەڵ مۆلەردا بکات.

کۆب وتیشی پارێزەرەکانی سەرۆک ترامپ و تیمەکەی مۆلەر کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی چاوپێکەوتنەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG