له‌سه‌ر ڕووداوی گرتنی 15 که‌س له ئه‌ندامانی گرووپی خراپکاری MS-13 له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ناوچه‌ی سۆڤۆلك له دوورگه‌ی لۆنگ ئایلاند له‌ولایه‌تی نیویۆرک، سه‌رۆک دانۆڵد ترامپ به‌ڵێنی‌دا "شاره‌کانمان له چنگ ده‌سته‌ی خراپکاران" ڕزگار بکات.
له‌گوتاری بۆ گرووپێک له ئه‌فسه‌ری جێبه‌جێکردنی یاسا، ترامپ داوای له‌کۆنگرێس کرد له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 10 هه‌زاری زیاتر له‌کارمه‌ندی پۆلیسی به‌رێوبه‌رایه‌تی گومرگ و کۆچبه‌ری و له‌پێناو "نه‌هێشتنی ده‌سته‌و تاقمی تاوانکاری" ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش گوتی "له‌ئه‌مرۆ به‌دواوه ناتوانین ئه‌م تووندوتیژیه قبوڵ بکه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه قبوڵی ناکه‌ن و ڕێگه‌ی پێناده‌ن، سه‌دا له سه‌دیش پشتیوانی‌تان ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئه‌و چیرۆکه هه‌واڵه‌ی باسکرد که به‌م دوایانه خوێندبوویه‌وه، گوتی ئه‌ندامێکی گرووپی MS-13 جێژی له کوشتنی له‌سه‌رخۆی قوربانیه‌ک بینیوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جێژ له ئازاردانی خه‌ڵکی ده‌بینن.
ترامپ ئه‌ندامانی ئه ده‌سته‌و تاقمه‌ی به "ئاژه‌ڵ" ناوبرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک داوای له پۆلیس کرد له گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌که‌سانه به‌به‌زه‌یی ره‌فتار نه‌که‌ن.
به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی سۆڤۆلک له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر چۆنێتی مه‌مه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ زیندانی کراوه‌کان پڕه‌نسیب و ڕێنماییان هه‌یه. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌شدا هاتوه "له‌و بنه‌مایانه لاناده‌ین و به‌ڕژدی مه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ زندانیان ده‌که‌ین و ڕێگه‌ناده‌ین زیندانیان بترسێنرێن".