ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئیندا بە تەلەفون قسەیان کردووە یەک ڕۆژ پێش کۆبوونەوە مێژووییەکەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا.
کۆشکی شین هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەسەر پەیوەندییە تەلەفونییەکە نەدا بەڵام لە بەیاننامەیەکدا وتی دواتر باس لە وردەکارییەکانی گفتوگۆکەی نێوان مون و سەرۆک ترامپ دەکرێت.
دەزگای هەواڵی یۆنهاب بڵاویکردەوە دوو سەرۆکەکە باسیان لە بابەتی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کردووە.
جێی ئاماژەیە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئێستا لە سینگافوورە و ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی باوەڕهێنان بە کیم تاوەکو دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی بێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز