Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەم نزیکانە چاوی بە پوتن دەکەوێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی پەیوەندیی بە هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتنەوە کردووە بەمەبەستی پیرۆزبایی لێکردنی بەهۆی سەرکەوتنەکەیەوە لە هەڵبژاردنەکاندا و پێشنیاری ئەوەی کردووە بەم نزیکانە کۆببنەوە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان، سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت پێی وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ پوتندا کۆدەبێتەوە بۆ باسکردن لە پێشبڕکێی نێوان دوو وڵاتەکە بۆ خۆ ]پڕچەککردن و ڕەوشی ئۆکرانیا و سوریا و کۆریای باکوور.

وتیشی "پێشبڕکێی خۆ پڕچەککردنی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەچێتە دەرەوە، بەڵام ئێمە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین نزیک ببێتەوە لەوەی ئێمە پێی گەیشتووین."

هەروەها لەلای خۆیەوە کرێملن وتی لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەی نێوان دوو سەرۆکەکەدا هەردوولا ڕێكەوتوون لەسەر ئەوەی سنورێک بۆ ئەو پێشبڕکێی خۆ پڕچەککردنە دابنێن و هەروەها گرەنتی سەقامگیری ستراتیژیی و بەرەنگاربوونەوەی تییرۆری نێودەوڵەتیان داوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG