Accessibility links

سەرۆک ترامپ هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی وڵاتانی بیستدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە


بەپێی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا مکماستەر هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی وڵاتانی بیستدا لە هامبۆرگی ئەڵمانیا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبنەوە.

مکماستەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی کۆشکی سپیدا باسی لەوە نەکرد کە دوو سەرۆکەکە لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر دەستێوەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا دەکەن یاخوود نا.

مکماستەر وتی " هیچ ئەجێندایەکی دیاریکراو نیە، هەرچیەک سەرۆک بیڵێت ئەوە دەبێت."

کۆبوونەوەکە لەنێوەندی لێکۆڵینەوەکانی ئەمەریکادا دێت سەبارەت بەو قسانەی کە دەڵێن گوایە ڕوسیا دەستی هەبووە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا لەڕێی هێرشی ئەلەکترۆنی و زانیاری نادروستی کەمپینەکانەوە.

دەزگاکانی هەواڵگری ئەمەریکا دەڵێن ڕوسیا بەشێوەیەکی فراوان دەستیوەرداوە لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ یارمەتیدانی سەرۆک ترامپ. هەفتەی ڕابردوو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی پێشوو جێه جۆنسن و هەندێک لە بەرپرسانی ئەمەریکا دەستێوەردانەکەی ڕوسیایان پشتڕاستکردەوە، بەڵام لە گەواهیدانەکەی کاپیتۆڵ هیڵدا وتی هیچ بەڵگەیەک نەبووە لەسەر ئەوەی ڕوسیا توانیبێتی هەژماری دەنگەکان بگۆڕێت.

لەلای خۆشییەوە پوتن ڕەتی کردەوە حکومەتی ڕوسیا بەشدار بووبێت لە هێرشە ئەلەکترۆنییەکانی سەر ئەمەریکا. وتیشی لەوانەیە هاککەرە نیشتیمانپەروەرەکان ئەو هێرشانەیان ئەنجامدابێت.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG