Accessibility links

واشنتن پۆست: سەرۆک ترامپ بڕیاریدا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا بگۆڕێت


سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڕێکس تیلەرسن و مکماستەر
سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڕێکس تیلەرسن و مکماستەر

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاریداوە ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا ئەیچ ئاڕ مکماستەر بگۆڕێت بەڵام وا پێشبینی ناکرێت بەخێرایی ئەم هەنگاوە جێبەجێ بکات.

ڕۆژنامەکە لە پێنج سەرچاوەی نزیک لە پلانەکانەوە بڵاویکردەوە سەرۆک ترامپ بیر لە کۆمەڵێک کەس دەکاتەوە بۆ ئەو پۆستە لەوانەش نوێنەری پێشووی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن و گەورە بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کیث کیلۆج.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە سەرۆک ترامپ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسنی لە کارەکەی دوورخستەوە.

سەرۆک ترامپ دوای لەکارلابردنی تیلەرسن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " من بەڕاستی لە خاڵێکدام کە نزیک دەبینەوە لەوەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو شتانەی دیکەمان هەبێت کە من دەمەوێت."

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا کە وا پێشبینی ناکرێت یەکسەر مکماستەر لاببرێت. وتی سەرۆک ترامپ دەیەوێت کاتی تەواو وەرگرێت بۆ گۆڕینەکە تاوەکو جێگرەوەکەی بەهێز دیاری بکات بۆ مکماستەر.

بەپێی ڕۆژنامەکە، سەرۆک ترامپ هەرگیز لەگەڵ مکماستەردا ڕێنەکەوتووە و سەرۆک بە گەورە بەرپرسی کۆشکی سپی جۆن کێڵی وتووە دەیەوێت مکماستەر بگۆڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG