Accessibility links

کۆشکی سپی : سەرۆک ترامپ و مەی باس لە ئاشتی دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە تەلەفون قسەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی کردووە و باسیان لەو ڕێگایانە کردووە کە دەکرێت بگرێنە بەر بۆ خستنەوەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " سەرۆک و سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا باسیان لە هەنگاوەکانی داهاتوو کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

وتیشی " دوو سەرۆکەکە بە هەمان شێوە جەختیان لەسەر پێویستی بەرپەرچدانەوەی قەیرانە مرۆییەکەی یەمەن کردۆتەوە."

هەروەها کۆشکی سپی وتی سەرۆک ترامپ پیرۆزبایی لە مەی کردووە سەبارەت بە بڕیارەکەی ڕابەرانی ئەوروپا بۆ گواستنەوەی دانوستانەکانی هاتنە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بۆ قۆناغی دواتر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG