Accessibility links

سەرۆک ترامپ و سەرۆک وەزیری بەریتانیا پیرۆزبایی لە ماکرۆن دەکەن


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی داهاتووی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کرد دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسادا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایتی تویتەر لە هەژماری خۆیدا نوسی " پیرۆزبای خۆم ئاڕاستەی ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەو سەرکەوتنە گەورەیەی ئەمڕۆ بەدەستیهێنا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسادا و هیوادارم کاری لەگەڵدا بکەم."

هەروەها سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی بە هەمان شێوە لە بەیاننامەیەکدا پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " سەرۆک وەزیر پیرۆزباییەکی گەرمی لە سەرۆکی داهاتووی فەرەنسا کرد بە سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا، فەرەنسا متمانەپێکراوترین هاوپەیمانمانە و هیوادارین کار لەگەڵ سەرۆکە نوێیکەدا بکەین سەبارەت بەو کارە سەرەکییە هاوبەشانەی نێوانمان."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG