ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند فەڕەنسا و ئەمەریکا پابەندن بە لەناوبردنی ڕێکخراوی داعشەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفونی کرد لەگەڵ هاوتا ئەمەریکییەکەی دانۆڵد ترامپدا.
کۆشکی ئیلیزیە لە بەیاننامەیەکدا وتی " فەڕەنسا و ئەمەریکا سوورن لەسەر ئەوەی بەردەوام بن لە ئەرکەکانیان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا دژی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە تا کۆتایی."
وتیشی " پێویستە هیچ شتێک سەنگمان دوور نەخاتەوە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە نەهێڵین ڕێکخراوی داعش سەر دەربکاتەوە لە ناوچەکەدا و هەلێکی ئەرکی سیاسیی بەرفراوان بڕەخسێنین لە سوریادا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز