Accessibility links

سەرۆک ترامپ بۆ ماکرۆن: لە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا پشتیوانیم لە تۆ دەکرد


کاربەدەستێکی فەرەنسی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بە هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی وتووە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فەرەنسادا پشتیوانی لە ماکرۆن کردووە و ئەو راپۆرتانەشی کە دەیانووت پشتیوانی لە مارین لوپێن کردووە راست نین.

کاربەدەستەکە وتی لەیەکەم چاوپێکەوتنیاندا لە برۆکسل سەرۆک ترامپ بە ماکرۆنی وتووە " تۆ ئەو کەسە" بوویت کە هەڵمدەبژارد بۆ سەرۆکایەتی.

سەرچاوەکە وتیشی سەرۆک ترامپ بە سەرۆکی فەرەنسای وتووە پشتیوانی لە لوپێن نەکردووە بەپێچەوانەی ڕاپۆرتەکانەوە لەمیانەی هەڵبژاردنەکاندا پشتیوانی تەواوی لە ماکرۆن کردووە و بەگرنگییەوە ئاگاداری کەمپینەکەی ماکرۆن بووە.

وتەبێژی کۆشکی سپیش شان سپایسەر وتی نازانێت کە ئایا سەرۆک ترامپ بەو شێوەیە قسەی لەگەڵ ماکرۆندا کردبێت یان نا بەڵام وتی پەیوەندیی نێوانیان دیارە کە باشە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG