Accessibility links

سەرۆک ترامپ و ماکرۆن ڕێکدەکەون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی ئێران


کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا هەردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن ڕێکەوتوون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی چالاکییەکانی ئێران لە سوریا کە بۆتە هۆی ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت سەرۆک ترامپ و ماکرۆن ڕێکەوتوون لەسەر پشتیوانیکردنی دانوستانەکانی ئاشتی لە جنێڤ و بە تاکە ڕێگەی یاسایی ناودێریان کردووە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی لە سوریادا.

هەروەها باسیان لە کۆریای باکووریش کردووە و جەختیان لەسەر پێویستی ئەوە کردۆتەوە کە هەموو وڵاتان دەبێت فشارەکانیان بۆ سەر کۆریای باکوور زیاد بکەن.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG