Accessibility links

سەرۆک ترامپ ماکرۆن تۆمەتبار دەکات بە ناردنی ئاماژەی هەڵە بۆ ئێران


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هیچ کەسێک نیە بە ناوی ئەمەریکاوە قسە لەگەڵ ئێراندا بکات و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ناردنی " ئاماژەی هەڵە " بۆ تاران سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی وتوێژ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.

سەرۆک ترامپ لە تویتەر دەڵێت " دەزانم ماکرۆن مەبەستی چاکەیە، ئەویش وەکو ئەوانی دیکە. بەڵام هیچ کەسێک نیە لەجیاتی ئەمەریکا قسە بکات ئەمەریکا خۆی نەبێت."

ڕوون نیە سەرۆک ترامپ ئاماژەی بە چی دەدات و کۆشکی سپیش ڕەتی کردەوە هیچ لێدوانێک بدات، بەڵام لەم هەفتەیەدا ڕاپۆرتێک بڵاوبۆوە دەڵێت ماکرۆن سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی بانگهێشت کردووە بۆ کۆبوونەوەی کۆمەڵەی حەوت تاوەکو چاوی بە سەرۆک ترامپ بکەوێت. دیبلۆماتکارێکی فەڕەنسی ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتەکەی ڕەت کردەوە.

ڕابەرانی ئەوروپا هەوڵدەدەن گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کەم بکەنەوە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG