Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەباشی باس لە ڕابەری کۆریای باکوور دەکات بەڵام دەڵێت سزاکان هێشتا بەردەوامن


President Donald Trump addresses the 73rd session of the United Nations General Assembly, at U.N. headquarters, Sept. 25, 2018.
President Donald Trump addresses the 73rd session of the United Nations General Assembly, at U.N. headquarters, Sept. 25, 2018.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەباشی باسی لە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون کرد سەبارەت بەوەی کە هەندێک هەنگاوی ئازایانەی ناوە بەرەو داماڵینی چەکی ناوەکیی، بەڵام وتیشی هێشتا پێویستمان بە کاری زیاترە و سزاکان دەبێت لەسەر کۆریای باکوور بمێننەوە هەتاوەکو ئەو کاتەی بەتەواوەتی دەستبەرداری بەرنامە ناوەکییەکەی دەبێت.

سەرۆک ترامپ لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی " چیتر موشەک نابینینت بە هەموو ئاڕاستەیەکدا بڕوات، تاقیکردنەوە ناوەکییەکان ڕاگیران، ئێستا هەندێک لە دامەزراوە سەربازییەکان لەناو دەبرێن."

وتیشی " دەمەوێت سوپاسی سەرۆک کیم بکەم لەسەر ئەو ئازایەتیی و هەنگاوانەی کە ناویەتی، سەرەڕای ئەوەی کە هێشتا زۆر شت ماوە بیکەین، سزاکان دەمێننەوە هەتاوەکو بەتەواوەتی چەکی ناوەکیی نامێنێت."

لەم کۆبوونەوەیەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەتەواوەتی جیاواز بوو لە وتارەکەی ساڵی پێشووی لە هەمان کۆبوونەوەدا کە تیایدا هەڕەشەی وێرانکردنی کۆریای باکووری کرد و گاڵتەی بە ڕابەرەکەی کرد."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG