Accessibility links

سەرۆک ترامپ گومانی هەیە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆریای باکووردا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئین

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەگەرێکی زۆر هەیە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئەو و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەمەش لەنێوەندی ترسی ئەوەدا کە کیم ڕەتی بکاتەوە دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی بێت.

سەرۆک ترامپ لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەی ئیندا گومانی خستە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باشووریش داوای لە واشنتن کردووە ئەو هەلە دەگمەنە لەگەڵ وڵاتێکی گۆشەگیردا بەفیڕۆ نەدات.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەگەرێکی زۆر هەیە سەبارەت بەوەی کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرێت. ئەوە مانای ئەوە نیە لەو ماوەیەدا ئەنجام نەدرێت بەڵام لەوانەشە لە 12 ی مانگی حەوتدا ئەنجام بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەلێکی باش هەیە بۆ سازدانی کۆبوونەوەکە."

سەرۆک وتیشی بەمزووانە ئەو بابەتە یەکلایی دەکرێتەوە.

سەرۆک ترامپ وتی " کۆریای باکوور هەلێکی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتێکی مەزن و پێم وایە پێویستە لەسەریان ئەو هەلە بقۆزنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG