Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت لەوانەیە بۆ جارێکی دیکە لەگەڵ کیم جۆنگ ئوندا کۆببێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی لەوانەیە بۆ جارێکی دیکە چاوی بە ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون بکەوێت و بەرگری لە هەوڵەکانی کرد بۆ ناچارکردنی پیۆنگیانگ تاوەکو دەستبەرداری چەکە ناوەکییەکەی بێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز، سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا کە پێی وایە کۆریای باکوور هەنگاوی دیاریکراوی ناوە بەرەو نەهێشتنی چەکی ناوەکیی، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی گومانێکی زۆر هەیە لەوەی کیم ئامادە دەبێت دەستبەرداری جبەخانەکەی بێت.

سەرۆک ترامپ جەختی لەوە کردەوە کە زۆر شتی باش لەگەڵ کۆریای باکووردا ڕوودەدەن بەڵام ئاماژەشی بەوەدا چین ئێستا وەکو جاران یارمەتیدەر نیە و ئەوەش بەهۆی ناکۆکییە بازرگانییەکانیەوەتی لەگەڵ ئەمەریکادا.

سەرۆک ترامپ ئاماژەی بەوەدا پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ کیمدا و ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە.

کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا جارێکی دیکە ئامادەیە لەگەڵ کیم جۆنگ ئوندا کۆببێتەوە، سەرۆک ترامپ وتی " لەوانەیە کۆببینەوە بەڵام حەز ناکەم لێدوانی لەسەر بدەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG