Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئەو هەواڵانە ڕەت دەکاتەوە کە گوایە پەیوەندییەکی باشی هەیە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکووردا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ئەو هەواڵەی ڕەت کردەوە کە ڕۆژنامەیەک بڵاویکردبۆوە سەبارەت بەوەی گوایە سەرۆک ترامپ پەیوەندییەکی باش دەیبەستێتەوە بە سەرۆکی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە.

سەرۆک ترامپ لە تویتەکانیدا وتی لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جێرناڵ وتوویەتی دەکرا پەیوەندییەکی باشی هەبوایە لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکووردا بە بەکارهێنانی ڕستەیەکی مەرجی بەڵام ئەو بارودۆخەی دیارینەکردووە کە دەکرێت تیایدا ئەوە ڕووبدات.

کۆشکی سپی تۆمارێکی دەنگی لە چاوپێکەوتنەکە بڵاوکردەوە کە تیایدا سەرۆک ترامپ دەربڕینێکی مەرجی بەکارهێناوە. ڕۆژنامەکەش تۆمارە دەنگییەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت پشتیوانی لە وتەکانی دەکات سەبارەت بە ڕووداکان.

لە چاوپێکەوتنەکەی لەگە ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت جێرناڵدا سەرۆک ترامپ پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا قسەی لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکووردا کردووە یاخوود نا، سەرۆک ترامپ لە وەڵامدا وتی " نامەوێت باسی ئەوە بکەم. ناڵێم قسەم کردووە و ناشڵێم قسەم نەکردووە. تەنها نامەوێت لێدوان لەسەر ئەوە بدەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG