Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت کۆریای باکوور دەبێت واز لە چەکە ناوەکییەکەی بهێنێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی توندترین فشار و سزا بەسەر کۆریای باکووردا، ئەمەش پێش ئەوەی کۆببێتەوە لەگەڵ ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەهێشتنی چەکی ناوەکیی کۆریای باکوور.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا وتی " دەمەوێت ئەوان واز لە چەکە ناوەکییەکانیان بهێنن."

هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و کیم جۆنگ ئون، سەرۆک ترامپ وتی کیم زۆر باش بووە و ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات لەگەڵیدا کۆببێتەوە.

وتیشی کۆبوونەوەکە لەوانەیە لە کۆتایی مانگی پێنج یاخوود شەشدا ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG