Accessibility links

سەرۆک ترامپ و جۆنسن ڕێکەوتن لەسەر هەماهەنگی لە هەوڵەکاندا بۆ ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا


حکومەتی بەڕیتانیا ڕایگەیاند سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆریس جۆنسن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕێکەوتوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو جۆنسن و سەرۆک ترامپ لە میانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەیاندا تاوتوێی بابەتەکانی ئابووریشیان کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا وتی " هەردوو سەرۆک بەڵێنیانداوە بەردەوام بن لە کارکردن پێکەوە بۆ توندوتۆڵ کردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوان دوو وڵاتەکە و واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی بازرگانی سەربەخۆ بەزووترین کات."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیابۆوە و واژۆکردنی ڕێکەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەمەریکادا ئەرکی سەرەکی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسنە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG