Accessibility links

تڕامپ نوێنەری خۆی بۆ وتووێژەکانی نێونەتەوەیی دیاری دەکات


دانۆڵد تڕامپ

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتێدپرسی لە واشنگتنی پێتەخت یەکێک لە ڕاوێژکارانی سەرەکی سەرۆکی هەڵبژێردراو دانۆڵد تڕامپ سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا – ئیسڕایل نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ وتووێژەکانی نێونەتەوەیی دەبێت.

لێدوانێک لە لایەن تیمی قۆناخی گوازتنەوەی دەسەلات سەر بە تڕامپ سێ شەمە گوتی کە بۆ ئەو پۆستە ناوی پارێزەر جەیسن گرین بلەت ی هێناوە.

بۆ ماوەی ٢٠ ساڵان، گرین بلەت بۆ "ڕێکخراوی تڕامپ" کاری کردووە و ئێستا وە جیگری بەڕیوەبەری سەرۆک و ئەفسەری باڵای یاساییە.

لە ئەو لێدوانە دا، تڕامپ گوتی کە گرین بلەت"مێژوویکی وتووێژی گرنگ و گەلێک بە گرفتی دارایی لە لایەن منەوە ئەنجام داوە وشارەزایی هەیە "لایەنەکان پێک بهێنێت و کۆدەنگی لە سەر بابەتکانی سەخت و هەستیار درووست بکات."

XS
SM
MD
LG