Accessibility links

سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل کۆدەبێتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆدا پێش کۆبوونەوەکەی کۆمەڵگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوە و سەرۆک ترامپ وتی هەلێکی ڕاستەقینە دەبینێت بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ باوەڕی خۆی دەربڕی سەبارەت بە فەڵەستین و ئیسڕائیل و وتی هەلێکی ڕاستەقینە دەبینێت بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی لەنێوان فەڵەستین و ئیسڕائیلدا.

سەرۆک ترامپ لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهۆدا وتی " ئاشتی لەنێوان ئیسڕائیل و فەڵەستیندا دەستکەوتێکی زۆر باش دەبێت و هەموو هەوڵەکانی خۆمان دەدەین بۆی. پێم وایە هەلێکی باش هەیە بۆ ئەوە. زۆربەی خەڵک دەڵێن هیچ هەلێک نیە."

وتیشی " پێم وایە ئیسڕائیل دەیەوێت ئەوە ببینێت. پێم وایە فەڵەستین دەیەوێت ئەوە ببینێت. دەتوانم پێتان بڵێم بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپیش دەیەوێت ئەوە ببینێت. بۆیە بەجددی کار بۆ ئەوە دەکەین، بزانین چی دەبێت. خەڵک دەڵێت مێژووییانە ئەوە ناتوانرێت بکرێت. من دەڵێم ئەوە دەتوانرێت بکرێت."

وابڕیارە لەم هەفتەیەدا سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباسیشدا کۆببێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG