Accessibility links

کاربەدەستان: سەرۆک ترامپ عێراق لە لیستی حەوت وڵاتەکە دەردەهێنێت


ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پرێس دەڵێت چەند کاربەدەسـتێکی ئەمەریکا وتویانە سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە بڕیارێکی نوێیدا عێراق لە لیستی ئەو حەوت وڵاتە دەردەهێنێت کە لە بڕیارێکی پێشووی ڕاگرتنی گەشتکردن بۆ ئەمەریکای خستبووەسەر هاوڵاتیانیان.

ئاژانسەکە دەڵێت چوار کاربەدەسـتی ئەمەریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت وتویانە هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەمەریکا داوایان لە کۆشکی سـپی کردووە پـیاداچوونەوە بەو بڕیارەی پشـوو بکرێت و عێراق لە لیستی ئەو حەوت وڵاتە دەربهێنرێت کە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگە بە هاوڵاتیانیان نادرێت بێنە ناو ئەمەریکاوە. وتویانە لەبەر ئەو ڕۆڵەی عێراق لە شەڕی دژی داعش دەیبینێت.

بەپێی کاربەدەستەکان بڕیارە نوێیەکە کە لە 12 لاپەڕە پـێکهاتووە و چاوەڕوان دەکرێت بەو زووانە ڕابگەیەندرێت، سوریا و ئێران و لیبیا و یەمەن و سودان و سۆماڵی تیادا ماونەتەوە.

هەروەها وتویانە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتکردنەکە هاوڵاتیانی هەموو ئاین و کەمینەیەکانی ئەو شەش وڵاتە دەگرێتەوە، هەرچەندە داواکرابوو بە شێوازێکی وا دابڕێژرێت کە مەسیحیەکانی ئەو وڵاتانە نەگرێتەوە.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG