Accessibility links

سەرۆک ترامپ ئامادەیە وتوێژ لەگەڵ ئێراندا بکات بەڵام دەڵێت ئەگەری ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی هەمیشە لەبەردەستدایە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ئامادەیە لەگەڵ سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانیدا کۆببێتەوە بەڵام ئەگەری ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە لەبەردەستدایە.

سەرۆک ترامپ بە کەناڵی ئەی تی ڤی بەڕیتانی وت " ئێران کاتێک گەیشتە دەسەڵات شوێنێکی دوژمنکاریی بوو، یەکەمین دەوڵەتی تیرۆر بوو لە جیهاندا و هێشتا هەروایە."

وتیشی " ئەگەری سەربازی هەمیشە لەبەردەستدایە، ئەوەم دەوێت ؟ نەخێر، پێم باشترە ئەوە ڕوونەدات بەڵام هەمیشە ئەو ئەگەرە هەیە."

کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئامادەیە لەگەڵ ڕۆحانیدا کۆببێتەوە ،سەرۆک ترامپ وتی " بەڵی بێگومان، هەمیشە وتوێژم بەلاوە باشترە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG