له ده‌مێکدا سه‌رۆک تڕا‌مپ له ڕۆژانی ئاینده دا سیاسه‌ته‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر به ئێران و پایبه‌ند بوون و نه‌بوونی ئێران به ڕێکه‌وتنی ناو‌کی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، کۆشکی سپی گوتوویه‌تی که ته‌واوی هه‌نگاوه‌کانی به‌دخوازانه‌ی کۆماری ئیسلامی له سیاسه‌ته‌کانی نوێی سه‌رۆک به‌رامبه‌ر به ئێران له به‌رچاوده‌گیرێن.
به گوێره‌ی گوته‌کانی گوته‌بێژی کۆشکی سپی، سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌و هه‌نگاو و سیاسه‌تانه‌ی به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی، که له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو دا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن، سوپای پاسداران، پشتیوانی ئێران له حزب ئه‌للای لوبنان، پرۆگرامی موشه‌کی و هه‌نگاوه‌کانی ناسه‌قامگیرانه‌ی ئێران له ناوچه‌که له‌به‌رچاوده‌گیرێن.
سارا هه‌که‌بی سه‌ندرز گوتی: "نامه‌وێت پێشتر، بڕیاری سه‌رۆک تڕا‌مپ له ئه‌و باره‌وه ڕابگه‌یه‌نم. به‌ڵام، ده‌ڵێم که سه‌رۆک تڕا‌مپ ته‌نیا یه‌ک به‌ش له ڕه‌فتاره‌کانی ئێران له به‌رچاو ناگرێت.
سه‌رۆک تڕا‌مپ رۆژی پێنج شه‌مه پێش کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ فه‌رمانده‌رانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا له کۆشکی سپی گوتی، ئێران به په‌ره‌پێدانی توند و تیژی و کرده‌وه‌کانی ناسه‌قامیگرانه، نێوه‌ڕۆکی ڕێکه‌وتنی ناو‌کی پێشێل کردووه.
ئه‌و گوتی: "رژیمی ئێران پشتیوانی له تێرۆریزم ده‌کات و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌ره به توند و تیژی و خوێنڕێژی و ئاڵۆزی ده‌دات. له به‌ر ئه‌و هۆیه ئێمه ده‌بێت خاڵێکی کۆتایی بۆ درێژه کێشانی ئه‌و هێرشانه و به‌رزه‌فڕییانی ئه‌تۆمی دابنێن."
ئه‌و پاشان به په‌یامنێرانی گوت که کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و له گه‌ڵ فه‌رمانده‌ران "ئارامی پێش تۆفانه".