Accessibility links

سەرۆک ترامپ: ئەگەری هەیە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران بەتەواوەتی لەناوبچێت


سەرۆک دانۆڵد ترامپ دەڵێت بڕیارەکەی بۆ پەسەند نەکردنی پابەندبوونی ئێران بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە لەوانەیە ببێتە هۆی تەواو لەناوچوونی ڕێکەوتنەکە.

سەرۆک ترامپ لەسەرەتای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەکەیدا لە کۆشکی سپی وتی " ئەوە ئەگەرێكی زۆر ڕاستەقینەیە، هەندێک کەس دەڵێن ئەوە ئەگەرێکی زۆر بەهێزترە."

سەرۆک ترامپ وتی خەڵکانێکی زۆر هاوڕا بوون لەگەڵ ئەوەی کە کردوویەتی بەرامبەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ، کە لەو کاتەدا ئێران لەگەڵ پێنج زلهێزی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و یەکێتی ئەوروپادا گەیشتن بەو ڕێکەوتنە.

هیچ کام لەو وڵاتانەی بەشدارن لە ڕێکەوتنەکەدا لەگەڵ سەرۆک ترامپدا هاوڕا نین، وەزیرەکانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەیاندا لە لۆکسۆمبۆرگ سیاسەتمەداری باڵا فیدریکا مۆگیرینیان نارد بۆ واشنتن بۆ ئەوەی ڕاوێژی کاربەدەستانی ئەمەریکا بکات سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە و شەڕ لە پێناویدا بکات.

سەرۆک ترامپ بەرگری لە بڕیارەکەی خۆی کردوو و وتی هەستی کردووە کە دەبێت شتێک بکرێت سەبارەت بەو ڕێکەوتنە، کە لە کاتی کاندیدبوونی و ئێستاشدا دژییەتی، سەرەڕای ئەوەی لە پێنج مانگی سەرۆکایەتییەکەیدا دووجار پابەندبوونی ئێرانی بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە پەسەند کردووە.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG