Accessibility links

سەرۆک ترامپ: کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران زیان بە گفتوگۆکانی کۆریای باکوور ناگەیەنێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نابێت لەسەر گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ کۆریای باکووردا و وتیشی ئامادەیە دانوستان لەسەر ڕێکەوتنێکی نوێ بکات لەگەڵ تاراندا.

سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا کشانەوە لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران ئاماژەیەکی هەڵە نادات بە کۆریای باکوور؟ سەرۆک ترامپ وتی " پێم وایە پەیامێکی ڕاست دەگەیەنێت، دەزانن کە ئەم ڕێکەوتنە لە ماوەی حەوت ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێ دێت و ئەو کاتە ئێران بەتەواوەتی ئازاد دەبێت دەچێت دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی."

سەرۆک ترامپ ئاشکرای نەکرد کە ئایا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکییەکە دەکشێتەوە پێش کۆتایی هاتنی ماوە دیاریکراوەکە یاخوود نا، بەڵام وتی " بزانین چی دەبێت."

بەڵام ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە.

وتی " ئەمە بارودۆخێک نیە قبوڵ بکرێت. ئەوان بە بەتاڵی دانانیشن. ئەوان موشەک دەهاوێژن و دەڵێن بۆ هۆکاری تەلەفیزیۆنیە. من وای نابینم." وتیشی "ئەمە مانای ئەوە نیە کە ئێمە دانوستان لەسەر ڕێکەوتنێکی ڕاستەقینە نەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG