Accessibility links

سەرۆک تڕامپ دەڵێت کۆماری ئیسلامی لە پشتی گەلێک لە تێکهەڵچوونەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بووە


سەرۆک تڕامپ

لێدوانەکانی دانۆڵد تڕامپ لە دەمێکدایە کە ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ و ڕۆیتێرز ڕاپۆرتیان کرد کە سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت ناوی سپای پاسداران بخاتە نێو لیستی ڕێکخراوەکانی تێرۆریستی.

سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەک لە شاری لاس ڤێگاس گوتی کۆماری ئیسلامی لە پشتی گەلێک لە "تێکهەڵچوونەکانی مەترسیداری" ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بووە و هەر لە بەر ئەم هۆیە ئەمەریکا لە ڕێکەوتنی ناوکی هاتەدەر.

سەرۆک تڕامپ ئێوارەی شەمە ١٧ی خاکەلێوە (٦ی ئاپریل) لە کۆبوونەوەی ساڵانەی "هاوبەندی جوولەکەکانی کۆماریخواز" لە لاس ڤێگاس لە ئەیالەتی نێڤادا گوتاری پێشکەش کرد. ئەو لە بەشێک لە گوتەکانی یەک کاژمێری خۆییدا، ئاماژەی بە ئێران و پێشینەی "کۆماری ئیسلامی" لە ناسەقامگیرکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

ئەو گوتی: "ئەمن ساڵی ڕابردوو بڕیارم دا لە ڕێکەوتنی ناوکی ئێران کە یەک لایەنە و مەترسیدار و کارەساتبار بوو، بێمە دەر. ئەوان دەیانەوێت ئیسڕایل بکوژن و لە ناویبەرن."

سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: "ئێمە ئێستا سەختترین گەمارۆکانمان بە سەر دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیدا سەپاندوون و ئێران ئیتر وەک ئەو وڵاتە نیە کە پێش ئەوەی من بە دەسەڵات بگەم."

ئەو هەروەها گوتی: "کاتێک بووم بە سەرۆک، لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی وەزارەتی بەرگری لە پێنتاگۆن بە بەشداری ژێنڕاڵەکان و کەسانی پایەبەرز بەشداریم کرد. هەویستم ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئێران ببیسم. لە ١٤ ناوچەی جۆراوجۆ کە تێکهەڵچوونی مەترسیداری تێدابوو، ئێران تێیاندا دەستی هەبوو یا ئەوەیکە ئەوان لە ئەو ناوچانە کەسانی بەکرێگیراوی خۆیان، یان سەربازی خۆیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبوو. ئێستا وەک ئەو کات نیە. ئێستا لە شەقامەکانی ئێران ناڕەزامەندی هەیە و پارەیەکی کەم دەچێتە وڵاتەکەیان و گەلێک شت گۆڕانیان بە سەردا هاتووە.

XS
SM
MD
LG