Accessibility links

سەرۆک ترامپ بڕیارێکی بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا مۆرکرد


Pushing Asia Buttons

سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارێکی پەسەند کرد بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ ئەوەی ناوی کەس و لایەنی زیاتر بخاتە لیستەکەوە کە مامەڵە لەگەڵ کۆریای باکووردا دەکەن بە تۆڕەکانی بار و بازرگانیشەوە، ئەمەش فشارەکانی سەر بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور زیاتر دەکات.

سزا نوێیەکانی سەر پیۆنگیانگ دەریدەخەن کە سەرۆک ترامپ کاتی زیاتر دەداتە کۆریای باکوور بۆ فشار خستنە سەر دارایی وڵاتەکە بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت لەسەر کۆریای باکوور، دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا لە وتارەکەیدا لەبەردەم کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی کرد دژی کۆریای باکوور.

سەرۆک ترامپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمڕۆ بڕیارێکی تر ڕادەگەیەنم کە دەسەڵاتمان فراوانتر دەکات بۆ کردنە ئامانجی ئەو کۆمپانیا و دەزگایانەی کە بازرگانی لەگەڵ کۆریای باکووردا دەکەن."

لەلای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی چین داوای لە کۆریای باکوور کرد چیتر بەردەوام نەبێت لەو ئاڕاستەیەی کە گرتوویەتیە بەر و وتی گفتوگۆکردن تەنها ڕێگە چارەن بۆ هاتنە دەرەوە لەم کێشەیە.

وەزیری دەرەوەی چین وانگ یی لەبەردەم کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی " نابێت چەکی ناوەکیی نوێ لە نیمچە دوورگەی کۆریادا هەبێت ئیتر کۆریای باکوور بێت یان باشوور."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG